Tillbaka till listan med berättelser
بڕیاردان
Beslutet
Ursula Nafula
Vusi Malindi
Agri Afshin
Det finns ingen ljudfil till denna berättelse ännu.
Vanliga PDF-filar (hel sida)
Tvåspråkiga PDF-filar
PDF-häften (för utskrift)
گوندەكەی من كێشەی زۆری هەبوو. ئێمە لە ڕیزێكی درێژ ڕادەوەستاین بۆ ئەوەی لە یەك پەمپ ئاو ببەین
Min by hade många problem. Vi gjorde en lång kö för att hämta vatten från en kran.
ئێمە چاوەڕێی خواردنمان دەكرد كە خەڵكی دیكە دەیانداینێ.
Vi väntade på mat som hade skänkts av andra.
ئێمە زۆر زوو دەرگای ماڵەكانمان لە ترسی دز دادەخست.
Vi låste våra hus tidigt på grund av tjuvar.
زۆرله منداڵهکان وازیان لە قوتابخانە هێنا
Många barn slutade att gå i skolan.
كچە گەنجەکان وەكو خزمەتكار لە گوندەكانی دیكە كاریان دەکرد.
Unga flickor arbetade som pigor i andra byar.
كوڕە گەنجەکان لە دەوری گوندەكە بێكار دەسووڕانەوە، لە كاتێكدا ئەوانی دیكە لەسەر زەوی و زاری خەڵك كاریان دەكرد.
Unga pojkar drev omkring i byn medan andra jobbade på folks bondgårdar.
كاتێك با هەڵی دەكرد، پارچە کاغەزەکان بە درا و پەرژینەكانەوە دهنووسان.
När vinden blåste, hängde det toalettpapper på träd och staket.
خەڵك پێیان بریندار دەبوو بە هۆی ئەو شوشە شکاوانەی كە خەڵک بە كەمتەرخەمی لەسەر ڕیگا و بانەكان فڕێیان دابوون.
Folk skar sig på trasigt glas som andra personer hade slängt.
ڕۆژێك شێرەی ئاوەكە وشكی كرد و دەبەی ئاوەكان بە بەتاڵی مانەوە.
Så en dag torkade vattnet i kranen ut och våra behållare var tomma.
باوكم ماڵ بە ماڵ دەگەڕا بۆ ئەوەی بە خەڵك بڵێ، بێن لە كۆبوونەوە بەشدار بن.
Min pappa gick från hus till hus och bad folk att delta i ett bymöte.
خەڵك لەژێر درارێکی گەورە كۆ بوونەوە و گوێیان گرت.
Människor samlades under ett stort träd och lyssnade.
باوكم هەستا و گوتی: “ئێمە دەبێ یارمەتی یەكتر بدەین بۆ ئەوەی.” كێشەكانمان چارەسەر بكەین.
Min pappa ställde sig upp och sa: ”Vi måste arbeta tillsammans för att kunna lösa våra problem.”
جومای هەشت ساڵە كە لەسەر قەدی دارەكە دانیشتبوو، هاواری كرد: “من دەتوانم زبڵەكان كۆ بكەمەوە.”
Åttaårige Juma, som satt på en trädgren, ropade: ”Jag kan hjälpa till att städa upp.”
ژنێك گوتی: “ژنەكان دەتوانن لەگەڵ من بێن بۆ ئەوەی دانەوێڵە بچێنین.”
En kvinna sa: ”Kvinnorna kan komma med mig och plantera mat.”
پیاوێكی دیكە هەستا سەر پێ و گوتی: “پیاوەكان دەتوانن بیرێك لێ بدەن.”
En annan man ställde sig upp och sa: ”Männen ska gräva en brunn.”
ئێمە هەموومان بە یەك دەنگ هاوارمان كرد: “ئێمە دەبێ ژیانمان بگۆڕین.” لەو ڕۆژەوە ئێمە یارمەتی یەكترمان دا، بۆ ئەوەی كێشەكانمان چارەسەر بكەین.
Vi ropade alla med en röst: ”Vi måste ändra våra liv.” Från den dagen arbetade vi tillsammans för att lösa våra problem.
Skriven av: Ursula Nafula
Illustrerad av: Vusi Malindi
Översatt av: Agri Afshin