لە سەردەمانی زوو خەڵك هیچیان نەدەزانی. خەڵك نەیاندەزانی شت بچێنن یان پارچە بچنن یان كەرەستەی ئاسن دروست بكەن. خەڵك باوەڕیان وابوو خودایەك بە ناوی “نیاما” لە ئاسمانه که هەموو زانایاریهکانی جیهانی له لایە. ئەو هەموو زانایاریهکانی لەناو گۆزەیەكی گڵدا شاردۆتهوه.
För länge sedan visste människor ingenting. De visste inte hur man brukar jorden, hur man väver tyg eller hur man gör verktyg av järn. Guden Nyame uppe i himlen hade hela världens vishet. Han skyddade den i en lerkruka.
رۆژێكیان نیاما بڕیاری دا كە گۆزەی پڕ لە زانایی بدات بە ئانانسی. هەر جارەی كە ئانانسی سەیری گۆزەكەی دەكرد، شتێكی نوێ فێر دەبوو. زۆر سەرنجڕاكێش بوو!
En dag beslutade Nyame att han skulle ge krukan med vishet till Anansi. Varje gång Anansi tittade ner i lerkrukan lärde han sig någonting nytt. Det var så spännande!
ئانانسی چاوچنۆك بیری كردەووە: “من ئەم گۆزەیە لەسەر دارێک دەشارمەوە كە تەنیا خۆم بتوانم كەڵكی لێ وەربگرم!” ئەو پەتێكی درێژی هێناو لە دەوری گۆزەكەی ئاڵاند و لە كەمەری خۆی بەست و دواتر بەسەر دارەكە هەڵگەڕا، بەڵام زۆر بە سەختی دەیتوانی بە دارەكەدا هەڵگەڕێ، لەبەر ئەوەی هەموو جارێ گۆزەكە بە ئەژنۆی دەكەوت.
Giriga Anansi tänkte för sig själv: ”Jag gömmer lerkrukan i toppen av ett högt träd så jag får behålla den för mig själv!” Han vävde en lång tråd runt lerkrukan, virade den runt krukan och knöt fast den runt sin mage. Han började klättra uppför trädet. Men det var svårt att klättra med krukan som stötte i hans knän hela tiden.
كوڕە بچوكەكەی ئانانسی لەژێر دارەكە وەستابوو چاوی لێ دەكرد و گوتی: “ئاسانتر نەبوو كە ئەگەر ئەو گۆزەیەت لە كۆڵت بەستبا؟” ئەوجار ئانانسی هەوڵی دا كە گۆزەی پڕ لە زانایی لە پشتی ببەستێ. لە ڕاستیدا ئاوا زۆر ئاسانتر بوو.
Under hela tiden hade Anansis unga son stått nedanför trädet och tittat på. Han sa: ”Skulle det inte vara lättare att klättra om du knöt krukan på ryggen istället?” Anansi knöt krukan som var full med vishet på ryggen istället, och då gick det genast mycket lättare.
خەریك بوو لەترۆپکی دارەكە نزیك دەبوویەوە، بەڵام دواتر راوەستا و بیری كردەووە: “بڕیار وابوو هەر ئەمن هەموو زاناییەکم هەبێت، بەڵام ئێستا كوڕەكەم لە من ژیرترە!” ئانانسی زۆر توڕە بوو، بۆیە گۆزەكەی لەسەر درارهکهوه فڕێدایە خوارەوە.
Han klättrade snabbt upp till toppen av trädet. Men sedan stannade han till och tänkte: ”Jag borde vara den med all vishet, men istället är min son klipskare än jag!” Anansi blev så arg över detta att han kastade ner krukan från trädet.
گۆزەكە شكا و بوو بە هەزار پارچە. ئەوجار زانایی ئازاد بوو بۆ هەموو كەس كە سوودی لێوەربگرێ. بەم جۆرە بوو كە خەڵك فێربوون زەوی بكێڵن، جلوبەرگ بدوروون و كەرەستەش لە ئاسن دروست بكەن، و هەموو شتەكانی دیكەش كە خەڵك دەزانن چۆن دروستیان بكەن.
Den gick i tusen bitar på marken. Alla människor kunde nu ta del av visheten. På det sättet lärde sig människor att bruka jorden, väva tyg, göra järnverktyg och alla andra saker som människor kan.