Tillbaka till listan med berättelser

مریشك و هەڵۆ Höna och Örn

Skriven av Ann Nduku

Illustrerad av Wiehan de Jager

Översatt av Agri Afshin

Språk kurdiska (sorani)

Nivå Nivå 3

Läs hela berättelsen Det finns ingen ljudfil till denna berättelse ännu.


ڕۆژێک له رۆژان مریشك و هەڵۆ هاورێی یەكتری بوون. ئەوان پێكەوە لەگەڵ باڵندەكانی دیكەدا بە ئاشتی دەژیان. هیچ كامیان نەیاندەتوانی بفڕن.

En gång i tiden var Höna och Örn vänner. De levde i fred med alla de andra fåglarna. Ingen av dem kunde flyga.


جارێكیان برسێتی رووی له‌ وڵات کرد. هەڵۆ دەبا مەودایەكی دووری بڕیبا بۆ ئەوەی خواردن پەیدا بكات. كاتێك گەڕایەوە زۆر ماندوو بوو، بۆیە گوتی: “دەبێ رێگایەكی ئاسانتر هەبێ بۆ گەشتكردن!”

En dag blev det hungersnöd i landet. Örn var tvungen att gå mycket långt för att hitta mat. Hon kom tillbaka mycket trött. ”Det måste finnas ett enklare sätt att resa på!” sa Örn.


دوای خەوێكی شەوانەی باش، مریشك بیرۆكەیەكی ژیرانەی بە مێشكیدا هات. ئەو دەستی كرد بە كۆكردنەوەی پەڕە كەوتووەكانی باڵندەكانی هاوڕێی. مریشك گوتی: “وەرن با ئەو پەڕانە لە پەڕەكانی خۆمان بدروین.” لەوانەیە به‌و شێوه گەشتكردن ئاسانتر بێت.

Efter en god natts sömn fick Höna en briljant idé! Hon började samla ihop avfallna fjädrar från alla deras fågelvänner. ”Låt oss sy ihop dem ovanpå våra egna fjädrar!” sa hon. ”Kanske det gör det enklare att resa.”


لە گوندەكە دا تەنیا هەڵۆ ده‌رزی دروومانی هەبوو، بۆیە یەكەم كەس بوو، ده‌ستی به درومان کرد. ئەو جووتێك باڵی جوانی بۆ خۆی دووری و به بەرزی هه‌وره‌کان فڕی. مریشك دەرزییەكەی بە قەرز وەرگرت، بەڵام زۆر زوو ماندوو بوو لە دروومانكردن. ئەو دەرزییەكەی لە ناو دۆڵابەكە دانا و ڕۆیشت بۆ ئەوەی خواردن بۆ جوچكەكانی لێنێت.

Örn var den enda i byn med en synål så hon började sy först. Hon sydde sig själv ett par vackra vingar och flög upp högt ovanför Höna. Höna lånade synålen men blev snart trött på att sy. Hon lämnade synålen på skåpet och gick ut i köket för att göra mat åt sina barn.


بەڵام باڵندەكانی دیكە دیتیان هەڵۆ بەسەر كێڵگەكەدا دەفڕێ. ئه‌وان داوایان لە مریشك كرد كە دەرزییەكەیان بە قەرز بداتێ تا ئەوانیش باڵان بۆ خۆیان بدرون. خێرا باڵندەكان لە ژێر ئاسمان دەستیان بە فڕین كرد.

Men de andra fåglarna hade sett Örn flyga iväg. De frågade Höna om de fick låna synålen för att sy egna vingar. Snart var det fåglar som flög över hela himlen.


كاتێك كە ئاخریین باڵندە دەرزییە قەرزكراوەكەی گەڕاندەوە، مریشك لەوێ نەبوو. جوچكەكانی دەرزییەكەیان وەرگرتەوە و دەستیان كرد بە یاریكردن پێی. كاتێك ئەوان لە یاریی كردن ماندوو بوون دەرزییەكەیان لەناو خیزه‌که بەجێهێشت.

När den sista fågeln kom för att låna synålen var Höna inte där. Så hennes barn tog synålen och började att leka med den i sanden. När de blev trötta på leken lämnade de nålen i sanden.


دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە هەڵۆ گەڕایەوە. داوای دەرزییەكەی کرده‌وه بۆ ئەوەی هەندێك لە باڵەكانی تووند بكاتەوە كە لە گەشتەكەیدا شل ببوونەوە. مریشك ناو دۆڵابەكە گەڕا. ئه‌و چێشتخانەكەش گەڕا. ئه‌و حەوشەكەش گەڕا. بەڵام دەرزییەكە لە هیچ شوێنێك دیار نەبوو.

Senare den eftermiddagen kom Örn tillbaka. Hon bad om synålen för att laga några fjädrar som hade lossnat under hennes resa. Höna letade efter den uppe på skåpet. Hon letade i köket. Hon letade på gården. Men nålen gick inte att hitta någonstans.


مریشك لە هەڵۆ پاڕایەوە: “تەنیا ڕۆژێك دەرفەتم بدەیە. ئەوكات دەتوانی باڵەكانت چاک بكەیەوە و دووبارە خواردن بەدەست بێنیت.” هەڵۆ گوتی: “تەنیا یەك ڕۆژی دیكە. ئەگەر دەرزییەكە‌ت نەدۆزییەوە دەبێ لە جیاتی یه‌کێك له جوچکه‌کانم بده‌ی.”

”Ge mig bara en dag”, bad Höna Örn. Sedan kan du laga din vinge och flyga iväg för att leta mat igen. ”Bara en dag till”, sa Örn. ”Om du inte kan hitta nålen måste du ge mig en av dina kycklingar som betalning.”


ڕۆژی دواتر هەڵۆ هاتەوە، بینی مریشكه‌که له ناو خیزه‌که ده‌‌گه‌ڕێ، به‌ڵام ده‌رزیه‌که‌ی نه‌دۆزیوه‌تە‌وه. بۆیە هەڵۆکه وه‌ک هه‌وره‌ تریشقه هاته خوارێ و یه‌کێک له جوچکه‌کانی فڕاند و لە كێڵگەكە دوور كەوتەوە. ئیتر له‌و کاته‌وه هەڵۆکه دەیبینی كە مریشكه‌که خەریكی لێكدانی خیزه‌که‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ دەرزییەکە.

När Örn kom nästa dag hittade hon Höna krafsandes i sanden men ingen nål. Så Örn flög ned snabbt och fångade en av kycklingarna. Hon flög iväg med den. Från den dagen hittar alltid Örn Höna krafsandes i sanden efter nålen när hon dyker upp.


كاتێ سێبەری باڵەكانی هەڵۆ لەسەر زەوی دەبینرێ، مریشك جوجەڵەكانی ئاگادار دەكاتەوە: “لە‌و ده‌شته دوور كەونەوە”، ئەوانیش دەڵێن: “ئێمە گەمژە نین و هەڵدێین.”

När skuggan av Örns vinge faller på marken varnar Höna sina kycklingar: ”Gå undan från det öppna och torra landskapet! ”Och de svarar: ”Vi är inga dumskallar. Vi kommer att springa.”


Skriven av: Ann Nduku
Illustrerad av: Wiehan de Jager
Översatt av: Agri Afshin
Språk: kurdiska (sorani)
Nivå: Nivå 3
Källa: Hen and Eagle från African Storybook-projektet
Creative Commons Licens
Detta verk är licensierat under en Creative Commons Erkännande 3.0 Internationell Licens.
Valmöjligheter
Tillbaka till listan med berättelser Ladda ner PDF