Tillbaka till listan med berättelser

خوشكەكەی ڤوزی گوتی Vad Vusis syster sa

Skriven av Nina Orange

Illustrerad av Wiehan de Jager

Översatt av Agri Afshin

Språk kurdiska (sorani)

Nivå Nivå 4

Läs hela berättelsen Det finns ingen ljudfil till denna berättelse ännu.


بەیانییەكی زوو نه‌نکی ڤوزی بانگی كرد: “ڤوزی تكایە، وەرە ئەم هێلكەیە بۆ دایك و بابت بەرە. ئەوان دەیانەوێ کێکێکی گەورە بۆ زەماوەندی خوشكەكەت دروست بكەن.”

Tidigt en morgon ropade Vusis mormor på honom: ”Vusi, var snäll och ta med detta ägg till dina föräldrar. De vill baka en stor tårta till din systers bröllop.”


ڤوزی که ده‌چوو بۆ لای دایك و باوكی، له ڕێگادا دوو كوڕی بینی كە خەریكی میوە لێكردنەوە بوون. یەكێك لە كوڕەكان هێلكەكەی لە ڤوزی فڕاند و به دارێكی دادا. هێلكەكە شكا.

På väg till föräldrarna mötte Vusi två pojkar som plockade frukt. En av dem tog ägget från Vusi och kastade det mot ett träd. Ägget gick sönder.


ڤوزی هاواری كرد: “ئەوە چیت كرد؟” ئەو هێلكەیە بۆ كێکێک بوو. ئەو کێكە‌ش بۆ زەماوەندی خوشكم بوو. دەبێ خوشكم چی بڵێ ئەگەر هیچ کێكی زەماوەندی نەبێت؟

”Vad har du gjort?”, skrek Vusi. ”Det ägget var till en tårta. Tårtan var till min systers bröllop. Vad kommer min syster att säga om det inte finns någon bröllopstårta?”


كوڕەكان لەوەی كە ئازاری ڤوزیان دابوو، پەشیمان بوون. یەكێك لەوان گوتی: “ئێمە ناتوانین لە دروستكردنی كێك یارمەتیت بدەین، بەڵام ئەم داره بۆ خوشكەكەت ببە.” ڤوزی درێژەی بە سەفەرەكەی خۆیدا.

Pojkarna var ledsna för att de hade retat Vusi. ”Vi kan inte hjälpa till med tårtan, men här är en vandringskäpp till din syster”, sa den ena. Vusi fortsatte sin resa.


لە ڕێگادا ئەو چاوی بە دوو پیاو كەوت كە خانویەكیان دروست دەكرد. یەكێكیان پرسی: “ئێمە دەتوانین لەو داره بەهێزە كەڵك وەرگرین؟” بەڵام داره‌که بە ڕادەی پێویست بۆ خانو دروست کردن بەهێز نەبوو، بۆیە شكا.

Längs vägen mötte han två män som byggde ett hus. ”Får vi använda din starka käpp?” frågade en av dem. Men käppen var inte gjord för att byggas med, så den gick sönder.


ڤوزی هاواری كرد: “ئەوە تۆ چیت كرد؟ ئەو داره دیارییەك بوو بۆ خوشكم. مێوه‌ ڕنەكان ئەو داره‌یان بە من دا، چونكە ئەوان هێلكەكەیان شكاند كە بۆ كێك دروست كردن بوو. كێكەکە بۆ زەماوەندی خوشكم بوو. ئێستا نە هێلكە و نە كێك و نە دیاریه‌کیشم پێیه. ده‌بێ خوشكم چی بڵێت؟”

”Vad har du gjort?”, ropade Vusi. ”Den käppen var en gåva till min syster. Fruktplockarna gav mig käppen eftersom de hade sönder ägget till tårtan. Tårtan var till min systers bröllop. Nu finns det inget ägg, ingen tårta och ingen gåva. Vad kommer min syster att säga?”


کڕێکاره‌کانی خانوبه‌ره‌سازی زۆر بە داخەوە بوون كە داره‌که‌یان شكاند. یەكێكیان گوتی: “ئێمە ناتوانین بۆ كێکەكە هیچ یارمەتیەكت بدەین، بەڵام ها ئەوە هەندێك گیای وشک بۆ خانووی خوشكەكەت بەرە.” دوایە ڤوزی درێژەی بە سەفەرەكەی دا.

Byggarbetarna var ledsna för att de hade haft sönder käppen. ”Vi kan inte hjälpa till med tårtan, men här är lite halm till din syster”, sa den ena. Och så fortsatte Vusi på sin resa.


لە رێگا، ڤوزی جوتیارێك و مانگایەكی بینی. مانگاكە گوتی: “دیاره ئه‌و گیایه بەتامه، دەتوانم هەندێكی لێ تام بکه‌م ؟” به‌ڵام تامی گیایه‌که زۆر خۆش بوو و مانگاكە هەمووی خوارد!

Längs vägen träffade Vusi en bonde och en ko. ”Vilken fin halmbal, kan jag få en munsbit?” frågade kon. Men halmen var så god att kon åt upp alltihop!


ڤوزی هاواری كرد: “ئەوە چیت كرد؟ ئەو گیایه دیارییەك بوو بۆ خوشكم. کڕێکاره‌کانی خانوبه‌ره‌سازی ئه‌و گیایه‌‌یان بە من دا، چونكە ئەوان دارێکیان لێ شكاندم كە هی مێوەڕنەكان بوو. مێوڕنەكان داره‌که‌یان بەمن دابوو، چونكە ئەوان هێلكەكەیان شكانبووم كە هی كێكەكەی خوشكم بوو. کێکەكە‌ش بۆ شایی و زەماوەندی خوشكم بوو. ئێستا نە هێلكە، نە كێكێک و نە دیاریه‌کم پێیه. ده‌بێ خوشكم چی بڵێت؟”

”Vad har du gjort?” ropade Vusi. ”Halmen var en gåva till min syster. Byggarbetarna gav mig halmen eftersom de hade sönder käppen från fruktplockarna. Fruktplockarna gav mig käppen eftersom de hade sönder ägget till min systers tårta. Tårtan var till min systers bröllop. Nu finns det inget ägg, ingen tårta och ingen gåva. Vad kommer min syster att säga?”


مانگاكە پەشیمان ببۆوە لەوەی كە چڵێس و چاوبرسی بوو. جوتیارەكە ڕەزامەندی نیشان دا كە مانگاكە وەك دیارییەك بۆ خوشكەكەی لەگەڵ ڤوزی بڕوات. و ڤوزی درێژەی بە سەفەرەكەی دا.

Kon var ledsen för att hon hade varit glupsk. Bonden gick med på att kon skulle gå med Vusi som en gåva till hans syster. Och så gick Vusi vidare.


بەڵام كە نیوەڕۆ داهات مانگاكە هەڵات و بۆ لای جوتیارەكە گەڕایەوە. ڤوزی لە سەفەرەكەی خۆیدا ڕێگای وون كرد. ئەو زۆر درەنگ بۆ شایی خوشكەکەی گەیشت. میوانەكان خەریكی نان خواردن بوون.

Men kon sprang tillbaka till bonden vid middagstid och Vusi gick vilse under sin resa. Han kom fram för sent till sin systers bröllop. Gästerna hade redan börjat att äta.


ڤوزی هاواری كرد: “دەبێ چی بكەم؟ مانگا هه‌ڵاتوه‌که وەك دیارییەك لە جیاتی ئه‌و گیایه‌ی بوو كە کرێکاره‌کانی خانوبه‌ره‌سازی پێیان دابووم. کرێکاره‌کانی خانوبه‌ره‌سازی گیایه‌که‌یان دابومێ لەبەرئەوەی ئه‌و داره‌یان شكاندبوو كە مێوه‌ڕنەكان پێیان دابووم. مێو‌ه‌ڕنه‌کان دارێکیان دابوومێ، چونكە ئەوان هێلكەكەیان شكاندبوو كە بۆ كێکەكە بوو. كێکەكە بۆ زەماوەندەكە بوو. ئێستا نە هیڵكە، نە كێک و نە دیاریه‌کیشم پێیە.”

”Vad ska jag göra?”, ropade Vusi. ”Kon som sprang iväg var en gåva istället för halmen som byggarbetarna gav mig. Byggarbetarna gav mig halmen eftersom de bröt sönder käppen som jag hade fått av fruktplockarna. Fruktplockarna gav mig käppen eftersom de hade sönder ägget till tårtan. Tårtan var till bröllopet. Nu finns det inget ägg, ingen tårta och ingen gåva.”


خوشكەكەی ڤوزی كەمێك بیری كردەوە و دوای گوتی: “ڤوزی، براكەم، به ڕاستی من گرینگی به دیاری ناده‌م. من هه‌روه‌ها گرینگی به کێکیش ناده‌م. ئێمە هەموومان پێكەوە لێره کۆبووینه‌وه، بۆیە من خۆشحاڵم. ئێستا بڕۆ جلی جوان لەبەر بكە و وەرە با جێژن بگێڕین.!” دوایه ڤوزی ئەو كارەی كرد.

Vusis syster tänkte ett tag, sedan sa hon: ”Vusi, min bror, jag bryr mig inte alls om gåvorna. Jag bryr mig inte ens om tårtan! Vi är alla här tillsammans, jag är lycklig. Ta nu på dig dina finkläder och låt oss fira den här dagen!” Så Vusi gjorde det.


Skriven av: Nina Orange
Illustrerad av: Wiehan de Jager
Översatt av: Agri Afshin
Språk: kurdiska (sorani)
Nivå: Nivå 4
Källa: What Vusi's sister said från African Storybook-projektet
Creative Commons Licens
Detta verk är licensierat under en Creative Commons Erkännande 3.0 Internationell Licens.
Valmöjligheter
Tillbaka till listan med berättelser Ladda ner PDF